داخوازی نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی سوید بۆ ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”

ماڵپه‌ڕی په‌یام

گرووپێك له‌ نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی سوید له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیان ناردووه‌، خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه‌ له‌ ئێران بوون.

نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی سوید به‌ ئاماژه‌پێدان به‌ ئێعترافی ئیجباری “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، داوایان له‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كردووه‌ ڕیگه‌ بدات چاودێره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستیان به‌ په‌روه‌ندی هه‌موو به‌ندكراوانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بگات. “ڕه‌زا ڕه‌سایی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی سه‌حنه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی دووی دادگای ئینقلابی كرماشان به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا و حوكمه‌كه‌ی له‌ دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كرایه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا و له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شارومه‌ندانی شاری سه‌حنه، “نادر به‌یرامی” به‌رپرسی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان “ڕه‌زا ڕه‌سایی”یان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و هێزه‌ی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net