به‌پێی ڕاپۆرتی بنكه‌ی ده‌یتا كراوه‌كانی ئێران، بودجه‌ی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی مه‌زهه‌بی سه‌ر به “كازم سدیقی” ئیمام جومعه‌ی تاران، له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ٢٤ هه‌زار كرێكار به‌رابه‌ری ده‌كات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، له بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٢، بڕی ١٢٧ ملیارد تمه‌ن له سامانه گشتیه‌كان ڕاده‌ستی سیتادی ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مونكه‌ر كراوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه لانیكه‌می حه‌قده‌ستی دیاریكراو بۆ كرێكاران له ساڵی ڕابردوو، پێنج ملیۆن و ٣٠٨ هه‌زار تمه‌ن بووه. لێكۆڵینه‌وه له ده‌یتاكانی ئه‌و بنكه‌یه نیشانی ده‌دات كه له نێوان ساڵه‌كانی ٩٦ بۆ ١٤٠٢، نزیك به ٣٦٠ ملیارد تمه‌ن له سامانه گشتیه‌كانی ئێران ڕاده‌ستی سیتادی ئه‌مری به مه‌عرووف كراوه. به له‌به‌رچاو گرتنی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و نه‌خدینه‌یی، ئه‌و بودجه‌یه له‌گه‌ڵ ٨٠٠ ملیاردی ئێستا هاوسه‌نگه.