103

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی مهاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “زانیار ئه‌بووبه‌كری”، “شۆڕش نیكنام” و “شاهۆ خزری’’ له قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری مهاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.