به‌پێی هه‌اڵی گه‌یشتوو، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌مشت”ی سه‌ر به شاری سنه به ناوی “موسلح جه‌عفه‌ری” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موسلح جه‌عه‌فه‌ری” له سنووری بازه‌رگان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، برایێكی موسلح ناسراو به هه‌ڵۆ له وڵاتی توركیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی كراوه. ناوبراو پێشتر پێشینه‌ی به‌ندكرانی له زیندانه‌كانی ڕژیمدا هه‌بووه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به بنه‌ماڵه‌كه‌یان وتووه كه “موسلح جه‌عفه‌ری” ئه‌بێ خۆی ڕاده‌ستی حكوومه‌ت بكات تا براكه‌ی ئازاد بكه‌ن.