كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه، لاوێكی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی تاران به ناوی “عه‌لیڕه‌زا نادرلوو” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه فڕێ درایه به‌ر قه‌تار و گیانی له‌ده‌ست دا.
“عه‌لیڕه‌زا نادرلوو” چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌و ڕووداوه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بۆ به‌شداری له مه‌راسمێكی حكوومه‌تی داوه‌ت كرابوو، به‌ڵام به‌شداری تێدا نه‌كرد. پاش ڕه‌دكردنه‌وه‌ی خواستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كرا و ڕۆژی ١٩ خاكه‌لێوه، به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كی كوژرا. شایانی باسه كه باوكی “عه‌لیڕه‌زا” كاتژمێر ٣ی به‌یانی ڕۆژی ٢٠ی خاكه‌لێوه، ته‌رمی بێ گیانی ڕۆڵه‌كه‌ی له باوه‌ش گرتووه و قازی په‌روه‌نده‌كه فه‌رمانی به سڕێنه‌وه‌ی فیلمی دووربینه‌كانی نێو مێترۆ داوه.