ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، سه‌رۆكی زانكۆی ورمێ خوێندكارانی بواری حسابداری كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر مه‌راسمی ده‌رچوونیان به‌ڕێوه بردبوو، ناچار كرد داوای لێبوردن بكه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه خوێندكارانی بواری حسابداری زانكۆی ورمێ كلیپی مه‌راسمی ده‌رچوونیان بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زه‌هرای بووشێهر هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا و سه‌رۆكی زانكۆ ناچاریانی كرد داوای لێبوردن بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ویدیۆی مه‌راسمی ده‌رچوونی خوێندكارانی په‌روه‌ده‌ی جه‌سته‌یی و په‌ره‌ستاری له زانكۆكانی ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌دیش بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه پێشوازی لێ كراوه. ماوه‌یه‌كه خوێندكارانی ئێران به شێوازی جۆراجۆر به‌ره‌نگاری كولتووری كۆنه‌په‌ره‌ستانه و پڕ له خه‌مۆكی كۆماری ئیسلامی ده‌بن و له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌ربڕینی شایی و خۆشی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و به‌و شێوه‌یه درێژه به خه‌باتیان دژبه ڕژیم ئه‌ده‌ن.