له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب شه‌قامیان كردۆته بڵندگۆی ناڕه‌زایه‌تی دژبه زیندانی كردنی چالاكانی مافی ژنان و به هه‌زاران تراكت و پۆسته‌ریان بڵاو كردۆته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ده چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م به ٦٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای لێكهوتهوه. به‌پێی حوكمی دادگا، “زۆهره دادڕه‌س” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به ٩ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا،هه‌روه‌ها “فرووغ سه‌میع نیا”، “سارا جیهانی”، “یاسه‌مین حه‌شده‌ری”، “شیوا شاهسیا”، “نگین ڕه‌زایی”، ” مه‌تین یه‌زدانی”، “ئازاده چاڤۆشیان” هه‌ر یه‌كه‌و به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان سزا دران و “جلوه جه‌واهری” و “هوومه‌ن تاهری” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم بوون.