كوژرانی ٤٦ ژن له‌ مانگی مارسی ٢٠٢٤ له‌ باكووری كوردستان و توركیا

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی ئاماری پلاتفۆرمی “ئێمه به‌ر به‌ ژن كوژی ده‌گرین”، ته‌نیا له‌ مانگی مارسی ٢٠٢٤ی زاینی دا، ٢٥ ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ له‌ باكووری كوردستان و توركیا كوژراون و ٢١ ژنی دیكه‌ش به‌ شێوه‌ی گۆماناوی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌،كوژرانی ١٤ كه‌س له‌و ٢٥ ژنه‌، ڕاسته‌وخۆ له‌لا‌یه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ بووه‌ و پێنج كه‌س له‌لایه‌ن هاوژینی پێشوو و شه‌ش كه‌س له‌لایه‌ن پیاوانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌وه‌ كوژراون. هه‌روه‌ها ٢١ ژنی دیكه‌ به‌ شێوه‌ی گوماناوی بێسه‌روشوێن و كوژراون و ٦٠ له‌ سه‌دی ئه‌و ژنانه‌ی مردوون، له‌ ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ كوژراون. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی توركیا، ٣٩ ژن له‌ ساڵی ڕابردووی زاینی دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان سكاڵایان به‌ لای پۆلیسه‌وه‌ تۆمار كردبوو به‌ڵام ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ پاراستنی گیانیان نه‌گرتووه‌ته‌ به‌ر.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net