جێگیركردنی سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400ی رووسی لە سنوورەکانی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا، ئەو وڵاتە سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400ی رووسی لە سنوورەکانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر دەکات.

به‌پێی راپۆرتی رۆژنامەی حوڕییەت، جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری ئێس ٤٠٠ له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی نوێ له‌ دژی “پ.ك.ك”یه‌ و بڕیاره‌ به‌دوای جێژنی ڕه‌مه‌زان ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ شوێنی خۆی جێگیر بكرێت. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ چه‌كدارانی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به‌ توركیاش ئاماده‌ییان نیشان داوه‌ كه‌ له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا به‌شدار بن. هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، باس له‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی ناوچه‌یی ده‌كه‌ن و جێگیركردنی سیسته‌می ئێس ٤٠٠ی توركیا به‌ هۆكار بۆ پاراستنی سنووره‌كانی ده‌بینن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net