23
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خاكهلێوه، “حەسەن موئمنی”، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایگەیاند، “لە رۆژانی جێژنی ڕهمهزانی ئەم ساڵدا 70 کەس لە ڕۆژههڵاتی كوردستان و ئێران بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 223 کەسی دیکەش بریندار بوون”.
بهوتهی ئهو بهرپرسهی ڕژیم، بەراورد بە ساڵی رابردوو، گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە رۆژانی جەژندا بە رێژەی 63٪ کەمبووەتەوە، ژمارەی بریندارانی رووداوەکانیش بەراورد بە هەمان ماوە بە رێژەی 17٪ کەمبووەتەوە.بە گوتەی حەسەن موئمنی، نزیکەی 44٪ی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ بووه.