ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: گرووپی میلیشیایی زه‌ینه‌بیوون به هۆی چالاكییه‌كانی له سووریه و ده‌ور و نه‌خشی له تیرۆری چالاكانی مه‌زهه‌بی و مه‌ده‌نی پاكستان، خستۆته نێو لیستی گرووپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه.
گرووپی زه‌ینه‌بیوون له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه درووست كراوه و به‌رده‌وام پشتیوانی نیزامی و ماڵی ده‌كرێت، ئه‌و گرووپه له شیعه‌كانی پاكستان و به‌شێك له شیعه‌كانی ئه‌فغانستان پێك هاتوو و پاش سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له سووریه، بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری له ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كراون. دانانی زه‌ینه‌بیوون له لیستی گرووپه تیرۆریستیه‌كان پاش گرژی و ئاڵۆزی نێوان دوو وڵاتی ئێران و پاكستان پاش هێرشه‌كانی هه‌ر دوولا بۆ سه‌ر خاكه‌ی یه‌كتر ئه‌نجام دراوه و بڕیاره ٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢٤ی زاینی، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ردانی ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبێته‌وه.