39
به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان له ئه‌فغانستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی زیاتر له ٢٠ هه‌زار منداڵی ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئێرانی بۆ ئه‌فغانستان دیپۆرت كردووه.
به‌رپرسی به‌شی كۆچبه‌رانی ولایه‌تی نیمڕووز له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكاندا وتی: ڕۆژانه سی بۆ چل منداڵی بێ سه‌رپه‌ره‌ست له ئێرانه‌وه بۆ ئه‌و ولایه‌ته سنوورداش ده‌كرێن له حاڵێكدا بنه‌ماڵه‌كانیان هێشتا له ئێران ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی تالیبان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ساڵی ڕابردوودا، سێ هه‌زار منداڵی بێ سه‌رپه‌ره‌ست له ئێرانه‌وه به بیانووی منداڵی كار بوون بۆ ئه‌فغانستان دیپۆرت كراونه‌ته‌وه.