ناڕوونی چاره‌نووسی “شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی” له‌ زیندانی ڕه‌شت

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

“شه‌ریف محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، ماوه‌ی پێنج مانگه‌ بیلاته‌كلیف له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕاگیراوه‌ و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم چاره‌نووسی ڕوون ناكاته‌وه‌.

“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌ هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی ٩ی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو، له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شته‌وه‌ بۆ زیندانی سنه‌ گوازرایه‌وه‌ و پاش ماوه‌یه‌ك دووباره‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ زیندانی ڕه‌شت. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ته‌نیا یه‌ك جار توانیویه‌ له‌گه‌ڵ هاوژین و منداڵه‌كه‌ی دیاری بێت و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net