22
ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، سه‌دان كوردستانی دانیشووتی وڵاتی سوید دژبه سیاسه‌تی سه‌ركوتی كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له شاری ستۆكهۆڵم خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان ناڕازی كورد هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌ندامانی پاڕله‌مانی سوید و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌و ئاكسیۆنه‌دا به‌شدار بوون. خۆپێشانده‌ران سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ سه‌ركوتی تێكۆشه‌رانی كوردی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. به‌شداربووان سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی سویدیان هاوڕاستا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته فاشیستیه‌كانی ڕژیمی توركیا زانی و دووپاتیان كرده‌وه كه به‌ره‌نگاری ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بنه‌وه.