37
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، جه‌وی ئه‌منیه‌تی له زانكۆی ئه‌لزه‌هرا ڕۆژ له دوای ڕۆژر خراپتر ده‌بێت و حه‌راسه‌ت وێڕای دانانی بازگه‌ی پشكنین، ئامێر ناسینی ڕوخساری داناوه.
پێشتر شۆراس سنفی خوێندكارانی ئێران باسی له دانانی گه‌یتی پشكنین له ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی زانكۆ ئه‌لزه‌هرا كردبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره ئامێری ناسینی ڕوخساریان له ده‌روازه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه بۆ نێو زانكۆ و خوابگا داناوه و ڕۆژی ٢٥ی خاكه‌لێوه، ڕێگه‌یان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ٢٠ خوێندكاری شارستانی كه به تازه‌یی گه‌ڕابوونه‌وه زانكۆ، نه‌داوه.