“بەهمەن نادری”، هاووڵاتی خەڵکی کرماشان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، سزای ٦ مانگ زیندان و ٨ ملیۆن تمەن جه‌ریمه‌ی ماڵی بەسەردا سەپاوە.
جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “به‌همه‌ن نادری” لە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی کرماشان بەڕێوە چوو. ناوبراو لە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢ و لە ساڵیادی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک، بە دانانی بارمتەی ۵٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا. “بەهمەن نادری” لەلایەن دادگای ئینقلابی کرماشانەوە بە بیانووی بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنه‌كان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت”، بە شه‌ش مانگ زیندان و ٨ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.