75
به‌پێی هه‌واڵیش گه‌یشوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “هه‌ورامان غه‌رب” له شاری ڕه‌وانسه‌ر له ئاست بڕینی ژه‌می خۆراك و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، حه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ٧٥ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته له ئاست خراپی كه‌یفیه‌تی خۆرك ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ژه‌مه خۆراكی كرێكارانی یه‌كسه‌ر قه‌تع كرد و ئێستا كرێكاران خۆیان خۆراكی ڕۆژانه‌یان دابین ده‌كه‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها له ئاست جیاوازی له پێدانی حه‌قده‌ست ناڕازین و ده‌ڵێن، ئه‌و كرێكارانه‌ی پیشینه‌ی یه‌ك ساڵ كاریان هه‌یه ده ملیۆن تمه‌ن وه‌ر ده‌گرن، به‌ڵام كرێكارانێك كه تازه ده‌مه‌زراون ته‌نیا حه‌وت ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن.