ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ زاهدان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر خانوویه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی جیهادی زاهدان و چوار كرێكاری ئه‌فغانستانیان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و توندووتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شارۆچكه‌ی جیهادی زاهدان و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ كرێكاران كردووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، چوار كرێكاری ئه‌فغانستانی ده‌ستبه‌سه‌ر و سێ كرێكار بریندار بوون. شایانی باسه‌ ك  ئه‌ندازیاری ئه‌و ساختمانه‌ له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی سپای پاسداران ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام به‌ زه‌ربه‌ی باتۆم به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net