سه‌پاندنی سزای ١١ ساڵ زیندان به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

“په‌روین میرئاسان”، “نه‌سرۆڵڵا، ئه‌رده‌وان و ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی” چوار به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی شیراز و تاران له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا سه‌رجه‌م به‌ ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی حوكمی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران” به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ ده‌ركراوه‌، “په‌روین میرئاسان” و “نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ چوار ساڵ زیندان و “ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی” به‌ دوو ساڵ و “ئه‌رده‌وان فه‌لاحی” به‌ یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net