29
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره په‌یمان”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “سه‌یوان” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌ورامان كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خێزاندار و باوكی منداڵێك به ناوی “سه‌یوان ده‌ره‌په‌یمان” گیانی له‌ده‌ست داوه.