20
بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری كه‌نگاوه‌ر به ناوی “ئەفشین باغ شیرین”، تەمەن ٣٩ ساڵ، له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
“ئەفشین باغ شیرین”، شەش ساڵ لەوه‌بەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامییه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ١٠ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره دراون.