ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ ئاست كوژانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی خاكه‌لێوه‌، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان له‌ ئاست كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “سه‌یوان ده‌ست ئه‌فكه‌ن” ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی حكوومه‌ت به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌یانی چوارشه‌ممه‌، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌ په‌یمان”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ ناوی “سه‌یوان ده‌ست ئه‌فكه‌ن” به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان گیانی به‌خت كرد. كاتێك ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی مه‌ریوان گوازرایه‌وه‌، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه كۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net