30
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، هێزه ئینتزامییه‌كانی تیكاب سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێلێكیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجام دا دوو كه‌س به ناوه‌كانی “په‌رویز ئه‌مین محه‌ممه‌دی” و “به‌همه‌ن موحسنی” بریندار و چوونه كۆما.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ٢ی به‌یانی گه‌شتی شه‌وانه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی تیكاب له نزیك مه‌یدانی قه‌ڵه‌م ئۆتۆمبێلێكیان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “په‌رویز محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و “به‌همه‌ن موحسنی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ فیشه‌ك به‌ر سه‌ریان كه‌وتووه و چوونه‌ته كۆما.