بانگهێشتی دوو چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی بۆ زیندان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی خاكه‌لێوه‌، “شه‌هاب نه‌زه‌ری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیزه‌ و “محه‌ممه‌د سادقی” چالاكی سنفی موعه‌لیمانی خه‌ڵكی ئه‌راك به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكران بانگهێشت كراون.

“شه‌هاب نه‌زه‌ری” به‌ تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپشاندان” و “ته‌بلیغ دژبه‌ نیزام” به‌ سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی بانگهێشتی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “محه‌ممه‌د سادقی” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی ئه‌راك كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندان سزا درابوو، ڕۆژی ڕابردوو به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net