26
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی گه‌ڕه‌كی تاران پارسی سه‌ر به شاری تاران دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی گه‌ڕه‌كی تاران پارسی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی، دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كردۆته‌وه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌شتی ئێرشادی ڕژیم ده‌یان ژن و كچیان به بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یاسای حیجابی زۆره‌ملێ به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای لێكهوتهوه.