30
“عه‌لی عه‌باسی” به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی مازه‌نده‌ران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: له ساڵی ١٤٠٢، ٩١ كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای مازه‌نده‌ران له چاو ساڵی ١٤٠١، ٢٠ له سه‌د زیادی كردووه. له ساڵی ١٤٠٢، سه‌رجه‌م ٩١ كه‌س به هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه كه له‌و ڕێژه‌یه، ٧٣ كه‌سیان پیاو و ١٨ كه‌سیان ژن بوون.