24
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣١ خاكه‌لێوه، دانیشتووانی شاری مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی كۆڵبه‌ران دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی دهرهپهیمانی شاری مه‌ریوان به ناوی “سه‌یوان ده‌ست ئهفكهن” به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كوژرا. گیانبه‌ختكردنی ئه‌و كۆڵبه‌ره شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وته‌وه، شه‌وی پێنجشه‌ممه خه‌ڵك له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی مه‌ریوان خۆپێشاندانیان كرد و ڕۆژی هه‌ینیش سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی كۆڵبه‌ران مانیان گرت.