27
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٣٠ و ٣١ی خاكه‌لێوه، شه‌ش كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌سوود و كۆڵبه‌رێك له سنووری بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌یی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووری نه‌سوود داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا شه‌ش كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون كه ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه له: “مۆعین”، “محه‌ممه‌د” و سه‌عید” خه‌ڵكی جوانڕۆ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوی “كه‌یوان دارابی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.