26
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی “موحسن ئه‌قده‌م”، “یووسف ئازه‌ری” و “ڕه‌سووڵ یووسفی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە زیاتر لە ١٠ ماشین هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و هه‌ر سێكیان دەستبەسەر کردووه. شایانی باسه كه یەکێک له به‌ندكراوان شەوی پێنجشەممە لە ڕێگەی پێوەندییەکی تلفۆنییەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ کراوە و دوو شارومه‌ندی دیكه‌ش لە زیندانی مەهاباد دا ڕاگیراون.