141

نیوه‌ڕۆی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی “عه‌تا سه‌راوی” ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌قیه‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
ڕۆژی هەینی لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ناوی “عه‌تا سه‌راوی” له ڕێگه‌ی بۆمبه‌وه ته‌قیه‌وه، به‌ڵام زیان به خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه. هێشتا ڕوون نییه چ گرووپێك ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه و لێكۆڵینه‌وكان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.