چالاك بوونه‌وه‌ی پدافه‌نده‌ ئاسمانییه‌كانی كرماشان و ته‌ورێز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و حیزبۆڵڵای لوبنان له‌ سووریه و عێراق، په‌دافه‌نده‌ ئاسمانییه‌كانی كرماشان و ته‌ورێزیش چالاك كران.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، په‌دافه‌ندی بنكه‌ی مووشه‌كه‌ی ڕژیم له‌ دۆڵی كنشتی كرماشان ته‌قه‌یان له‌ چه‌ند ئامانج كردووه‌ و هاونیشتمانیان ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزیان بیستووه‌. هاوكات له‌ شاری ته‌ورێزیش په‌دافه‌نده‌كانی سپای پاسداران و ئه‌رته‌ش ته‌قه‌یان له‌ ئامانجێك له‌ كێوی عه‌ینالی كردووه‌ و ئاسمانی شاره‌كه‌یان ڕووناك كردۆته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا به‌رپرسانی ڕژیم كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رانبه‌ر به‌ ڕووداوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو نه‌بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net