24
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، له كاتی لێدانی جاده، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن كرێكارانی ڕێكخراوی ڕێگه‌وبانی عێراق دۆزرایه‌وه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “پتریكۆ”، چه‌ند كرێكار له كاتی كاركردن دا گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان له شه‌نگاڵ دۆزیوه‌ته‌وه، به‌و بۆنه‌وه ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی عێراق پڕۆژه‌كه‌ی ڕاگرتووه تاكوو ڕووفاته‌كانی ئه‌و گۆڕه شناسایی بكرێن. پاش هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش له ٣ی ئاگووستی ٢٠١٤ بۆ سه‌ر كوردانی ئێزدی، زیاتر له ٩٠ گۆڕی به كۆمه‌ڵ له عێراق دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌نیا ٥٥ گۆڕیان هه‌ڵدڕاونه‌ته‌وه. ساڵی ٢٠١٦، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشی داعشی بۆ سه‌ر كوردانی ئێزدی به ژینۆساید ناو برد.