27
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، مه‌راسمی هه‌زار ده‌ف بۆ دووهه‌مین ساڵی به‌رده‌وام له گوندی پاڵنگانی كامیاران به‌ڕێوه چوو، به‌ڵا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و ئوستانداری به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن كچان و ژنانه‌وه هه‌وڵی تێكدانی مه‌راسمه‌كه‌یان دا.
له‌و مه‌راسمه‌دا گه‌شتیاران له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه به‌شداربوون، به‌ڵام هه‌بوونی هێزێكی زۆری ئه‌منی ئاسته‌نگی بۆ خه‌ڵك ساز كرد و گوشاره‌كانی ئوستانداری بووه هۆی نیگه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ران و ئاماده‌بووانی مه‌راسمه‌كه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن كچان و ژنانی كورد و گه‌شتیارانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بوو كه سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی نیگه‌ران كردبوو.