27
“سۆما پوورمحەممەدی” مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەته‌كانی “پێكهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” بە ١١ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ناوەندی کرماشان مه‌حكووم كرا.
“سۆما پوورمەحەممەدی” تەمەن ٣٥ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ بەفرانباری ١٤٠١ لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوژینەکەی بە ناو “ئیدریس منبەری”، دەستبەسەر و دوای ٢٧ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “سۆما پوورمحه‌ممه‌دی”، ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، به‌ڕێوه چووه و قازی په‌روه‌نده‌كه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و حوكمه پێشتر ده‌ركراوه.