21
كرێكارانی شاغڵ و بێكاركراوی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له شارستانی شووش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنی هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، نزیك به ٤٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری شووش كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌و ناوه‌نده بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس به بیانووی كێشه‌ی دارایی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی داخوازییه دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن.