هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی “ده‌راجین” له‌ شاری سه‌رباز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان و سپای پاسداران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی “ده‌راجین”ی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌رباز درێژه‌ پێ دا و پێنج كه‌س، له‌وانه‌ چوار منداڵیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ به‌ بێ هۆكارێكی ڕوون هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دانیشووانی گوندی “ده‌راجین” له‌ شارستانی سه‌رباز و وێڕای گه‌مارۆدان و تۆپبارانی گونده‌كه‌، پێنج هاووڵاتی به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ناسناوی شارومه‌ندانی به‌ندكراو بریتیه‌ له‌: “سه‌عد ده‌هانی” ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ، “زه‌ڕین ده‌هانی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “مه‌نسوور ده‌هانی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، “عه‌بدۆلسه‌مه‌د ده‌هانی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵی دیكه‌ كه‌ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net