بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان، سزای سێدارەی ٥ بەندکراو له‌وانه به‌ندكراوێكی كورد له زیندانه‌كانی كرمان، چابه‌هار و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
ناسنامەی چوار کەس له به‌ندكراوانی له‌سێداره‌دراو بریتیه له: “ئەحمەدڕەزا میری” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی زابۆل، “شەمسەدین کشانی” تەمەن ٥٣ ساڵ و “شەوکەت شەهبەخش” هەردوو خەڵکی زاهیدان و بەندکراوێکی کورد بەناوی “جەماڵ مەردانی” تەمەن ٥٤ ساڵ و خەڵکی میاندووئاو. ئه‌و چوار به‌ندكراوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ زیندانییه‌ك دیكه كه ناوی ئاشکرا نه‌کراوە، لە زیندانی ناوەندیی کرمان ئێعدام كراون. لەلایەکی دیکهوە، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلووچ بە ناوەکانی “سەعید جەدگاڵ” تەمەن ٣٠ ساڵ و “محەممەد ئەنجەم ڕووز” تەمەن ٣٣ ساڵ و هەردوو خەڵکی دەشتیاری، لە بەندیخانەی ناوەندیی چابەهار جێبەجێ کراوە. هاوکات سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “عەلیڕەزا شەهباز” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی تاران، هه‌روه‌ها “عەبدوباری پەشتوو” خەڵکی ئەفغانستان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا.