27
“كه‌ماڵ لوتفی” باوكی نه‌مر “ڕه‌زا لوتفی” كه له‌م دوایانه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، وێڕای تووشبوونی به نه‌خۆشی پێستی “پسۆریازیس”، ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه كه چاره‌نووسی ناڕوونه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
“كه‌ماڵ لوتفی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، پاش بانگ‌كران بۆ دادگای ئینقلابی قوروه بۆ جاری دووهه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو ساڵی ڕابردووش ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كامیاران گوازرابوو. ئه‌و باوكه دادخوازه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمانی پزیشكی بێبه‌ری كرا. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه دۆخی ته‌ندرووستی خراپتر بووه و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی سڵامه‌تی ناوبراون.