82
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا له ئاسمان و زه‌مینه‌وه هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر کوێستانی مه‌تینا له باكووری هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” به شه‌ڕ هات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه و په‌هباده‌كانی توركیا چه‌ندین جار ناوچه‌ی شیلادزێیان بۆردوومان كردووه و هێزه زه‌مینیه‌كانیان له كوێستانه‌كانی مه‌تینا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” به شه‌ڕ هاتوون. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سێ سه‌ربازی توركیا له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو دا كوژراون. پێشتر ئه‌ردۆغان باسی له هێرشێكی تازه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باكووری هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.