27
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی سنه به شێوه‌ی به‌رین له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “ئارمان به‌نه‌فشی” هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه كه بۆ ڕزگاركردنی چه‌ند كه‌س گیانی فیدا كردبوو، به‌شداریان كرد.
“ئارمان به‌نه‌فشی” گه‌نجی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی گوندی قلیچیانی سه‌ر به شاری سنه، ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، پاش بیستنی ده‌نگی هاواری دراوسێكانی، هه‌وڵی ڕزگاركردنیانی دا. ئه‌و گه‌نجه فیداكاره توانی چوار كه‌س كه كه‌وتبوونه نێو بیرێكی ئاودا ڕزگار بكات، به‌ڵام خۆی گیانی له‌ده‌ست دا و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی سنه ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به شه‌هیدی ڕێگای مرۆڤایه‌تی ناو برد.