ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ ڕۆژنامه‌نووس له‌ باكووری كوردستان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، پۆلیسی توركیا ٨ ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی “ئۆزگور گونده‌م”ی له‌ باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌ باكووری كوردستان، پۆلیسی توركیا ٨ ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی “ئۆزگور گونده‌م”ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ گواسته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پێنج چالاكی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕانسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و شه‌وی ڕابردووش پۆلیسی بلژێك هێرشی كرده‌ سه‌ر ده‌فته‌ری “ستێرك تی وی” و “هابه‌ر تی وی” و هه‌موو كه‌ره‌سته‌ و ئامێره‌كانیان پشكنی. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌و هێرشه‌یان به‌ كپ كردنی ده‌نگی ئازاد ناو برد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net