28
شه‌وی سێشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، ئاگر له پاڵاوگه‌ی “فه‌رهاد كۆچه‌ر” له شاری دهۆكی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه چوار كرێكار بریندار بوون.
شایانی باسه كه میدیاكانی عێراق باسیان له هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه نه‌كردووه، به‌ڵام ڕایانگه‌یاندووه كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتووینه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و پاش چه‌ندین كاتژمێر كۆنتڕۆڵیان كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و چوار كرێكاره‌ی بریندار بوون، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.