21
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، ٤٠٠ كه‌س له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌جریشی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی به كۆمه‌ڵیان واژۆ كرد.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی له نامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به گوێی به‌رپرسانی ڕژیم گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. په‌ره‌ستاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیزافه‌كاری و ساعه‌تی كار بوون.