79
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ئوستانداری كرماشان له به‌خشنامه‌یه‌كدا به‌كارهێنانی مۆنشی ژنی له ئیداراتی ده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه كرد.
به‌پێی به‌خشنامه‌ی ئوستانداری كرماشان، هیچ ئیداره و ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی ناتوانێت له مۆنشی ژن له ساعه‌تی ئیداری كه‌ڵك وه‌ر بگرێت. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌خشنامه‌ی ئوستانداری كرماشان ئاپارتایدی جنسیهتیه و دیار نییه ئوستاندار به‌پێی كام یاسا ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه. هه‌ندێك له چالاكانی بواری مافی ژنانیش له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: ڕه‌وه‌ندی تالیبانیزهكردنی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌رگه‌ر كۆمه‌ڵگا كاردانه‌وه‌ی جیددی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه ژنانی ئێران به ته‌واوی په‌راوێز ده‌خرێن.