كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ورمێ

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

“سامره‌ موختارپور” ده‌رچووی بواری یاسا، خه‌ڵكی سه‌ڵماس و دانیشتووی ورمێ، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ ورمێ دۆزرایه‌وه‌.

كاتژمێر ٧ی به‌یانی ڕۆژی ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، “سامره‌ موختارپور” له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كیه‌وه به‌ ناوی “به‌همه‌ن میقانی”‌ كوژراوه‌ و بكۆژ ته‌رمه‌كی له‌ جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ ورمێ فڕێ داوه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوسه‌ری سامره‌ به‌رده‌وام ناوبراوی له‌ پێش چاوی كچه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه‌ و پاش كوشتنی ژنه‌كه‌ی، خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه‌ و وتوویه‌ كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی ئه‌نجام داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net