ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، خوێندكارانی چه‌پ و ئانارشیست له چه‌ند زانكۆی ئه‌مریكا بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه حیمایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته له ئیسڕائیل مانیان گرت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی لووس ئانجلس هێرشی كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران و ٩٣ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌و هێرشه‌دا هێزه‌كانی پۆلیس به‌زه‌یان به هه‌واڵنێره‌كانی ئاژانسی “فاكس ٧” نه‌هاتووه و ڕێگهرییان له گرتنی وێنه و ویدیۆ له‌لایه‌ن هه‌واڵنێرانی میدیاكانی دیكه گرتووه. له زانكۆكانی نیۆیۆرك، تگزاس، هاروارد و كۆلومبیا خوێندكاران له نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ خێوه‌تیان هه‌ڵ داوه و له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، پۆلیسی فه‌ڕانسه‌ش هێرشی كردۆته سه‌ر خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له زانكۆی “سیانۆس پۆ” كه بۆ گوێ گرتن له قسه‌كانی “ژان لووك ملانش”، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی چه‌پی ڕادیكاڵ له‌و وڵاته هاتبوون و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.