له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی پێنج منداڵ و دوو شارومه‌ند كه به‌هۆی لافاو گیانیان له‌ده‌ست دابوو، له ڕووباره‌كانی به‌لووچستان دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ته‌رمی دوو منداڵ به ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌سغه‌ر پودینه” و “عه‌لی ئه‌كبه‌ر پودینه” له شارستانی نیمرووز دۆزراوه‌ته‌وه. له ڕووباری ماشكیدی سه‌راوان به هه‌مان شێوه ته‌رمی دوو منداڵی دیكه به ناوه‌كانی “نازه‌نین سیاهانی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و “مێهرناز سیاهانی” ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ خه‌ڵكی ناوچه‌ی مێرێگان دۆزراوه‌ته‌وه. له ناوچه‌ی كه‌هیری سه‌ر به شارستانی زه‌ڕئاباد ته‌رمی منداڵێكی دیكه به ناوی “فه‌رشاد عه‌بدۆڵڵازهی” له نێو لافاودا ده‌رهێندراوه و ته‌رمی دوو شارومه‌ندی دیكه‌ش له دوو چۆمی به‌لووچستان پاش چه‌ند ڕووژ شناسایی كراوه. پێشتر ئاماری قوربانیانی لافاویان له به‌لووچستان ١٨ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام ئێستا ئاماره‌كه بۆ نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا په‌راوێز خستووه.