37
ڕۆژی دووشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی تیکاب بە ناوی “داوود خووشە” لە کاتی کارکردن لە کانگای زێڕی ئاغدەڕە” بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو کرێکارە لەکاتی کار کردن بە هۆی به‌ركه‌وتنی شۆفێڵ بە سەریدا به‌سه‌ختی بریندار و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ئێران له ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنه‌كانی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی له پله‌ی ١٠٢ دایه.