28
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر مه‌یدانی گازی كۆرمور له پارێزگای سلێمانی چوار كرێكاری یه‌مه‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێرشه‌كه له ڕێگه‌ی كاتیووشاوه ئه‌نجام دراوه و هه‌ندێكی دیكه‌ش باس له هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر بینایه‌كی تازه‌ساز له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و مه‌یدانه گازییه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌و باره‌وه ده‌ست پێكردووه.