چوارده به‌ندكراوی سیاسی ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵان له نامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” به بێ شه‌رمانه ناو برد و ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه و دژه مرۆڤی خۆی نیشان دا.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، په‌یامی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكاری سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تووماج بوون به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌مه سزای بێده‌نگی ئێمه‌یه و حوكمی داهاتووی یه‌ك به یه‌كی هوومه‌مانه تا هه‌موو ده‌نگه ناڕازییه‌كان كپ بكن، به‌ڵام بیریان له‌وه نه‌كردووه كه به‌رخۆدانی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆتاییان پێ دێنێت. واژۆكارانی ئه‌و نامه‌ی بریتین له: “گولڕۆخ ئیرایی”، “هه‌ستی ئه‌میری”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “موسته‌فا تاجزاده”، “ئه‌میرسالار داوودی”، “وی‌دا ڕه‌بانی”، “حسێن ڕه‌زاق”، “ڕه‌زا شه‌هابی”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “عه‌بدۆڵڵا موئمنی”، “محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی”، “سدیقه وه‌سمه‌قی”، “فائێزه هاشمی” و “مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی”.